بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی هەولێر دەستبەکاربوو

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیاری دەستنیشانکردنی بارزان قەساب بە بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی هەولێر چوە بواری جێبەجێکردنەوە و دەستبەکار بوو.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بارزان قەساب بە تۆڕی 964ی وت، بڕیاری دەستنیشانکردنی ئەو وەک بەڕیوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر بە شێوەیەکی فەرمی جێبەجێکراوە.

پیشتر تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بوو لە دوای گواڕانکارییەک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لە جێگەی ئەو بارزان قەساب دانرا.

بارزان هادی قەساب، برای پارێزگاری پێشووتری هەولێر، نەوزاد هادیە و پێشتر جێگری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر بووە .

ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە هیوا ئەحمەدەوە بۆ خالید ماوەتی گۆڕاوە.