ئەمڕۆ شەڕ بوو

ئاگربەست لە حەلەب راگەیاندرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەردوو لایەنی حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، بە هێزەكانی خۆیان راگەیاندووە تەقە نەكەن و شەڕ رابگرن.

ئیدارەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویكردەوە، فەرماندەیی سوپا فەرمانی دەركردووە تەقە نەكەن و وەڵامی سەرچاوەی بۆردومانەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” نەدەنەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پارێزراوبن.

لەلای خۆیەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” رایگەیاند، فەرمانیان بە هێزەكانیان داوە، تەقە نەكەن و پابەندی ئاگربەست بن، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی راگرتنی شەڕ وەڵامبدەنەوە.

ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هەسەدە لە باكووری شاری حەلەب روویدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەكی كورد كوژرا و 17ی دیكەش بریندار بوون.

سوپای سوریا گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بۆردومان دەكات

سوپای سوریا گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بۆردومان دەكات