فیلمێكی عێراقییە
كێكەكەی سەرۆک دەچێتە ئۆسكار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی بەرپرس لە كاندیدكردنی فیلمەكانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ ساڵی 2026، لیستی كۆتایی فیلمە نێودەوڵەتییەكانی راگەیاند، كە 15 فیلمن لە كۆی 90 فیلم كە پێشكەش كرابوون، یەكێك لەوان فیلمی “كێكی سەرۆک”ـە، كە فیلمێكی عێراقییە.
فیلمی كێكی سەرۆک یەكەم فیلمە لە مێژووی عێراقدا لە لیستی كۆتایی فیلمە كورتەكانی ئۆسكار ببینرێت.
فیلمەكە لە نووسین و دەرهێنانی حەسەن هادییە، كە یەكەم ئەزموونی ئەو دەرهێنەرەیە و لە 2025 بەرهەم هێنراوە، باس لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو دەكات و چیرۆكی كچێک بە ناوی لەمیا دەگێڕێتەوە، كە داوای لێكراوە پێكهاتەكانی كێكێك ئامادە بكات بۆ یادی لەدایكبوونی دیكتاتۆری لەناوچووی عێراق سەدام حوسێن، بەڵام ئەو هەژارە و بەهۆی ئابلۆقەی ئابوورییەوە ژیان و باری گوزەرانی سەختە.
دوای راگەیاندنی ناوی فیلمەكە لە لیستەكەدا، تیمی فیلمەكە خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و دووپاتیان كردەوە، ئەوە یەكەمجارە لە مێژووی سینەمای عێراقدا كارێكیان بگاتە ركابەریی ئۆسكار.
فیلمەكە بەرهەمهێنانی هاوبەشی عێراق و قەتەڕ و ئەمریكایە و تا ئێستا بەشداریی چەند فێستێڤاڵێكی دیكەشی كردووە.
فێستیڤاڵی فیلمی ئۆسكار، كە گەورەترین فێستیڤاڵ و خەڵاتی سینەمایە لە جیهان، لە كۆتایی شوباتی هەموو ساڵێك لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵێک خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم لە لایەن ئەكادیمیای هونەر و زانستی سینەمای ئەمریكاوە پێشكەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر: بینەرمان بە سینەما ئاشت کردەوە
سینەما
چاوى سلێمانى تێدایە
بۆ دانەوەى قەرزەکانى کارەبا: 13 موڵکى دیکەى چاڤى لاند دەفرۆشرێن
هێڵی لەڤ
سۆرانییەکەی باش نییە و بەشێک لە داهاتی فیلمەکەشی دەبەخشێتە رۆژئاوا
هونەرمەندە دیارەکان بەشدارن
ئەحمەد سەلام و فیلمسازان "قەفەزی سپی" بەرهەم دێنن
میسر
هونەرمەندێک لە ماڵەكەی خۆی سووتا و گیانی سپارد
بێ بەرامبەرە