هێڵی لەڤ
سۆرانییەکەی باش نییە و بەشێک لە داهاتی فیلمەکەشی دەبەخشێتە رۆژئاوا
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هونەرمەند هێڵی لەڤ لەپێناو رۆژئاوا نمایشی فیلمەکەی رانەگرت و بەشێکی داهاتەکەشی دەبەخشێتە لێقەوماوانی رۆژئاوا، ئەو دەڵێت، “رۆڵی ژنێک دەبینم کە ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانی چواردەورەکەی”.
لەگەڵ دۆخی رۆژئاوا فیلمی “لەبیرم مەکە” لە ئێمپایەر سینەمای هەولێر نمایش کرا، کە باس لە بارودۆخی رۆژئاوا و رۆڵی رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی – کوردی دەکات، دەرهێنەر و رۆڵی سەرەکی هێڵی لەڤ خۆیەتی، هاوکات هەریەک لە هەردی سەلامی و دڵنیا محەمەدی و ئاری حەمە سەعید رۆڵی لەگەڵ دەبینن.
هێڵی لەڤ تایبەت بە 964 وتی، “نمایشی فیلمەکەمان رانەگرت، چونکە خوشک و برای ئێمە لە دۆخێکی خراپن و لەبری هاوکارییان دەکەین بە بەشێکی داهاتی فیلمەکە”.
باسی لەوەشکرد، نیازی هەیە سترانێکی نوێ بۆ نیشتمان بە ئینگلیزی و کوردی تۆماربکات، ئەگەر بوار بڕەخسێت لەگەڵ هەردی سەلامیش دوێتێ بڵاودەکاتەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح