فێرمینیۆ سێكوچكه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵڵا

رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

فێرمینیۆ ئێستا شوێنی خۆی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ رۆیشتنی ئه‌ویش له‌ لیڤه‌رپوول، سێكوچكه‌ مێژووییه‌كه‌ی ریدز به‌ ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌ڵاح، فێرمینیۆ و مانێ.

هاوینی رابردووش سادیۆ مانێ رووی كرده‌ بایرن میونشن.

فێرمینیۆی به‌ڕازیلی له‌ 2015 له‌ یانه‌ی هۆفێنهایمی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ روویكرده‌ لیڤه‌رپوول.