کەلار

ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی بڕی

964+

میلاد جەلال  گەرمیان

لە کەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی بڕیوەتەوە و رەوانەی سلێمانی کراوە، لە قسان دەڵێن بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، ئەمشەو یەكشەممە 7.12.2025 بە 964ى وت،”نزیکەی دوو کاتژمێر پێش ئێستا پیاوێک ھێنرایە نەخۆشخانەکە، کە ئەندامی نێرینەی بە تەواوی لێکرابویەوە لەلایەن ژنەکەیەوە”.

“ھۆکارەکەی بەھۆی کێشەی خێزانی نێوان ژن و مێردەکە خۆیان بووە، پیاوەکە و ئەندامی نێرینەکەی رەوانەی سلێمانی کران”، ئەو سەرچاوەیە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستگیرکراوە و لە زیندانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بوڕهان عەلی 18 ساڵە خزمەت بە دۆزی رەگەزی نێرینە دەكات

بوڕهان عەلی 18 ساڵە خزمەت بە دۆزی رەگەزی نێرینە دەكات