بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
پەلە بکەن
سبه‌ی واده‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو ده‌بێت
وریا فەتاح
سبەینێ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنى مامەڵەى حاجیان، حەج و عومرەى هەرێمیش هۆشدارى دەدات کە هەرکەسێک دوا بکەوێت خۆى بەرپرسیارە.
کاروان ستوونى، وتەبێژى حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه له 27.11.2025، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت، به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو 4.12.2025، وادەکەى درێژکرایەوە.
جەختیش کراوەتەوە، بەپێى ئەو وادەیەى لە سعودیە دانراوە، پێویستە تاوەکوو ناوەڕاستى مانگى یەکى 2026، هەموو رێككاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.