"بۆ هەر کێشەیەک پەیوەندیمان پێوەبکەن"

کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر شۆفێرانی تانکەری وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر شۆفێرانی تانکەری تورکی ئاگادار دەکاتەوە، کە لەکاتی دروستبوونی هەر گرفتێک پەیوەندی بە کونسوڵخانەوە بکەن.

بەپێی ئەو بانگەوازەی کە ئەمشەو کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە لەمدواییەدا زانیاری گەیشتووەتە کونسوڵخانەی گشتیی کە هەندێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر (لۆری) و تەنکەرەکانی وڵاتەکەمان لە سنووری کارکردنی ئێمەدا، بەهۆی چەندین ڕووداوی جیاجیای سەرپێچییەوە تووشی کێشە بوونەتەوە.
دەڵێت “کاتێک ئەم زانیارییانەمان پێدەگەن، دەستبەجێ پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکەین و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە هەموو رێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتییانمان”.
داوا لە هاوڵاتییان تورکیا دەکات، ئەگەر هەر کێشەیەکیان بۆ دروست بوو، دەستبەجێ پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتییەوە بکەن.

لەمەودوا دەبێت بەمجۆرە داوای ڤیزای تورکیا بکەیت

لەمەودوا دەبێت بەمجۆرە داوای ڤیزای تورکیا بکەیت

نۆ گەنجی زاخۆ سکاڵایان لەسەر کۆنسوڵخانەی تورکیا تۆمار...

نۆ گەنجی زاخۆ سکاڵایان لەسەر کۆنسوڵخانەی تورکیا تۆمارکرد