هۆکار چییە؟

كێشەی كەمیی بەنزین لە كەركوک سەریهەڵداوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی کەمکردنەوەی بەشە بەنزینی کەرکوک بۆ یەک ملێون و 500 هەزار لیتر، کێشە و گرفت بۆ شۆفێران دروست بووە و بە پێی ئامارێک رۆژانە نۆ هەزار ئۆتۆمبێل بێ بەنزین دەبن .

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بە 964 وتی، “پێشتر بڕی یەک ملیۆن و 950 هەزار لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگەیشتە کەرکوک، بەڵام ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار، کە 450 هەزار لیتر کەمی کردووە، ئەگەر ئەو رێژەیەی بڕدراوە دابەشی بکەیت بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک 50 لیتر، واتا رۆژانە نۆ هەزار ئۆتۆمبێل بێ بەنزین دەبن، ئەوەش کاریگەری دروست دەكات، كە ئێمە ئێستا لە سەرەتای کێشەکەین” .

سەرچاوەکە وتیشی، حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ وڵاتی كوێت هەیە و هەر سێ مانگ جارێك نوێی دەکاتەوە، بۆ هێنانی بەنزینی کوالێتی بەرزی سوپەر، پاشان لە عێراق تێکەڵی نەفتە دەکرێت بۆ ئەوەی بەش هەر 15 پارێزگاکە بکرێت، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمیی نەختینەوە عێراق گرێبەستەكەی نوێنەکردووەتەوە و بڕیارە پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەستێت.

لە رۆژانی رابردوو لە کەرکوک بەنزین لە 90 بەنزینخانەی حکومی و ئەهلی دابەش دەکرا ، بەڵام ئێستا بەشێکیان داخراون بەهۆی ئەوەی بەشە بەنزین کەمکراوەتەوە.

سەرچاوەکەی 964 وتیشی، 350هەزار ئۆتۆمبێل لە رێگای کۆبۆنەوە بەنزین وەردەگرن .

لای خۆیەوە محەمەد جاسم كارمەندی ئیدارەی یەكێک لە بەنزیخانەكانی كەركوک، بۆ 964 وتی، ئەوان بەنزیخانەی 24 سەعاتیین و بەشە بەنزینەكەیان كەمكراوەتەوە، ئەمەش وادەكات بە زوویی دابەشی بكەن و تەواو بێت، بەشێكی زۆری خەڵكیش بێ بەنزین دەبن.

وتیشی، بەنزیخانە هەیە دوو رۆژ جارێك بەشەبەنزینی پێدەدەن و ئەمەش كێشەی دروست كردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکار...

خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهات