"بۆ دروستکردنی پردی متمانەیە لەگەڵ هاوڵاتیان"

بە هەماهەنگی و بەشداری پۆلیسی ئەوروپی ریفۆرم لەناو پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستیپیكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت قۆناغی کرداری ریفۆرمیان لەناو ریزەکانی پۆلیس دەستپێکردووە  و بۆ ئەمەش پۆلیسی ئەوروپی هەماهەنگیان دەکات.

وەکو یەکەمین شوێن قۆناغە کردارییەکەی ریفۆرمیان لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستپێکردووە.

لەم قۆناغە کردارییەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی دەستەی راوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) و “رۆندک فارس” بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن، کار دەکرێت لە پێناو دروستکردنی پردی متمانە و رێز لە نێوان پۆلیس و هاوڵاتییان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتی بە دامەزراوەی پۆلیس و بایەخدان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو و تۆکمە لەگەڵ هاوڵاتیان و چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە پێشينەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆیە.

"خەپە شەکرۆکە" و هاوڕێکەی لە هەولێر دەستگیر کران

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد