لە سۆران

پێشمەرگەیەک چوار دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و دایەوە بە خاوەنەکەی

964+

شۆڕش قادری

پێشمەرگە تەنیا بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان گیان لەسەردەست نییە، بەڵکو لە پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانیش گیانفیدایە، ئەوەتا لە سۆران پێشمەرگەیەك چوار دەفتەر دۆلاری دۆزیوەتەوە و بێ دەستکاریکردن داویەتییەوە بە خاوەنەکەی.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەکی هێزەکانی پشتیوانی یەك بەناوی رێگر شوجاع، لەناو بازاڕی سۆران بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی دۆزیوەتەوە و دوای پەیدابوونی خاوەنەکەی، هەموو پارەکەی رادەست کردووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ناوی خاوەنی ئەو پارەیەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە کە پێشمەرگە هاوشان لەگەڵ ئەرکی پاراستنی خاك و وڵات، پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیانیش بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لەمبارەوە چەندین نموونەی ئەم هەڵوێستە جوانانە لەناو هێزەکانی پێشمەرگە بینراوە، ئەمەش وەك بەشێك لە کەلتوری پێشمەرگە، لەڕووی دەستپاکی و رەوشت بەرزی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.

جانتایەکی پڕ لە پارە و زێڕی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خ...

جانتایەکی پڕ لە پارە و زێڕی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی