خەڵکی گوندێکی کۆیە بە پیادە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
964+
شلێر سەعید
وەکو نەریتێکی ساڵانەیان، ئەمڕۆ خەڵکی گوندی بۆگد لە سنووری قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بە پیادە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.
سەدا 40ی رێژەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کرد لە توێژی ژنان بوون.
بە قسەی خەڵکەکە، ماوەی 18 ساڵە ئەم نەریتەیان هەیە و سەرەتا لە لایەن چەند کەسیکی گوندەکەوە دەستی پێکراوە، دواتر ساڵانە بێ راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی گشتی ژمارەکە بۆ کۆمەڵێک خەڵکی تر زیادیکردووە، لە ساڵی 2016وە بووەتە نەریتێکی گشتیی.