"سه‌رپێچیت بینى په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه"
له‌سێ شوێنى سۆران 25 زێده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو و لیژنه‌كانیش لایبردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى ئیداره‌ى سۆران ده‌ڵێت، له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه توانیوه له سێ شوێنى ئیداره‌كه 25 زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو لاببه‌ن و به‌رده‌وامیشن له بڕین و لابردنى سه‌رپێچییه‌كان.
لیژنەی زێدەرۆیی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سۆران سه‌ردانى هه‌ر سێ شوێن، فلکەی گەورە، فلکەی پێشمەرگە و کۆلانی پیرەژنانیان کرد بۆ چاودێریكردنى تۆڕه‌كانى ئاو.
ده‌شڵێت، تواندرا 25 ئاوی زێدەڕۆی له‌و سێ شوێنه لابدرێن.
داوا لە هاوڵاتیانیش كراوه، لە کاتی هەبوونی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە سەر تۆڕەکانی ئاو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی لیژنەی زێدەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بکەن، به‌م ژماره‌یه:
07511232020