"هیچ کێشەیەکی پەنجەمۆر روونادات"
506 بنکەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی کراوەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکردووە و لە پارێزگای سلێمانی 506 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە و ملیۆنێک و 119 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە 964ـی وت، هیچ کێشەیەکیان نییە و هەموو ئامادەکارییەکان وەک خۆی دەڕوات و 506 بنکە کراوەن کە پێکهاتووە لە 2200 وێستگە.
دەشڵێت، هیج کێشەیەک لە پەنجەمۆر روونادات و ئەگەریش هەبێت ئەوە بە وێنەی کەسەکە و فەیسی چارەسەر دەبێت، هەروەها بابەتی جوانکاری و ئەو شتانە کێشەی نابێت و دەتوانن دەنگ بدەن.
سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە تا ئێشتا وەریاننەگرتووە و دەتوانن تا کاتژمێر 6:00ـی ئەم ئێوارە وەریبگرنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی