بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵی زەیتوون لە هەرمۆتە بەڕێوەچوو
“کریستیانەکان فرۆشیار و موسوڵمانان کڕیارن”
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
بۆ یەکەمجار لە کوردستان و لە گوندێکی قەزای کۆیە فیستیڤاڵی زەیتوون بەڕێوەدەچێت و وەزیری کشتوکاڵیش بەڵێنی دروستکردنی کارگەیەکی زەیتوونی لە گوندەکەیان داوە.
ئازاد فەڕەنسی، جوتیارێکی گوندی هەرمۆتەیە بە 964ـی وت، دڵخۆشین کە ئەم فیستیڤاڵە لە گوندەکەمان بەڕێوەدەچێت، چونکە هەرمۆتە شایەنی ئەمە بوو لەبەر ئەوەی بەرهەمەکانمان تایبەتە.
وتیشی، وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنیداوە کارگەی خۆشکردنی زەیتوون و زەیتی زەیتوون لە گوندەکەماندا دروست بکرێت، ئەمەش وادەکات بەرهەمێکی زۆرترمان هەبێ .
لەم بارەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ بۆ 964 وتی، ئێمە بەڵێنمان بە جوتیاران داوە بە راهێنان و پێدانی سەماد هاوکاریان بین و زەوی زیاتر و کارگەیان بۆ دابین دەکەین.
لە سنووری گوندی هەرمۆتەی قەزای کۆیە، كە دانیشتووانەكەی كریستیانن، زیاتر لە 30 هەزار دار و نزیکەی 85 دۆنم زەوی بە داری زەیتوون چێندراوە، لە فیستیڤاڵەکەشدا کە لەژێر ناوی “فیستیڤاڵی زەیتوون و پێکەوە ژیانە” سازکرا بوو، کریستیانەکان فرۆشیار و مسوڵمانان کڕیارن.
پێداچوونەوە: ژیوار خدر