تەندروستی گەرمیان: بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی هاوکاریی رۆژئاوا بکەن - وێنە: 964
سەرەتا پێنج بێدی دەبێت
گەرمیان بەشی چاودێریی چڕ دەکاتەوە و پشت بەخۆی دەبەستێ
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی گەرمیان دەڵێ، دوای هەوڵدانێکی زۆر، خۆشبەختانە رایدەگەیەنن، لەم رۆژانەدا بەفەرمی بەشی چاودێری ورد “عنایة مرکزة” دەکاتەوە و سەرەتا پێنج بێدی دەبێ.
هەنگاوەکە بۆ ئەوەیە، ئیتر لە گەرمیان خۆی هەر نەخۆشێک دۆخی لە خەتەردا بوو، رەوانەی سەنتەری سلێمانی نەکرێ، بەڵکو هەر لە شاری خانەخوێ چارەسەری بۆ بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025، دکتۆر محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە 964ی وت، یەکێک لەو بەشانەی کە بوونی زۆر گرنگە، بەشی چاودێریی وردە، کە بەهۆی نەبوونییەوە زۆرجار بە ناچاریی نەخۆش رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکەین.
ئەو دەڵێ، خۆشبەختانە لەم رۆژانەی داهاتوودا ئەو بەشە بە فەرمی دەکەینەوە و وەک هەنگاوی سەرەتاش پێنج بێد لە نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار/ بەشی نەخۆشخانەی قەڵا تەرخاندەکرێت بۆ ئەو بەشە و دواتر بەگوێرەی توانا پەرەی زیاتری پێدەدرێت.
تەنیا شارێکی وەک کەلار، کە ناوەندی گەرمیانە پێنجەم گەورەترین شاری ھەرێمە لەدوای زاخۆ، لەسەر کەناری رووباری سیروان ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی 220 ھەزار کەسە، ئەوەش کاریگەری لەسەر فراوانی خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێ.