دارستانی (شەناغە) بووەته قوربانى ناوچه جێناكۆكه‌كان
964+
وریا ره‌سوڵ – دوبز
دارستانى شەناغەى ناحیەی سەرگهران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وتووەته ناوچه جێناكۆكه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى عێراق، فه‌رامۆشكراوه، به‌شێك له داره‌كانى به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن و هیچ خزمهتگوزارییهكیشی لێ نابینرێت.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، دارستانى شه‌ناغه، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دارستانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، كه رووبه‌ڕه‌كه‌ى دوو هه‌زار و 800 دۆنمه، چه‌ندان جۆر دار و هه‌روه‌ها ئاسكیشى تێدایه، كه‌وتووەته سنوورى قه‌زاى دوبزى سه‌ر به پارێزگای کەرکوک، مێژووى دروستكردنهكةشى بۆ حەفتاکانی سەدەی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشتر یه‌كێك بووه له دارستانه ناوداره‌كان كه گه‌شتیارێكى زۆر له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك و پارێزگاكانى دیکە سه‌ردانیان ده‌كرد.
له میانه‌ى سه‌ردانێكی په‌یامنێرى تۆڕى964 ، ده‌بینرێت ئه‌و دارستانه به‌ره‌و فه‌رامۆشكردنى ته‌واو چووه، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدا به‌دی ناكرێ، به‌شێكی داره‌كانى به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن و زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆریشی له‌ناودا كۆبووه‌ته‌وه، كه‌مترین كارگوزاريشی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
ئەحمەد توعمه بەڕێوەبەری دارستانی دوبز، ئه‌وه ناشارێته‌وه، ئه‌و دارستانه فه‌رامۆشكراوه، له رێگه‌ى تۆڕى964 یش، داوا لە هاوڵاتیان دەکات پاک‌وخاوێنی دارستانەکە بپارێزن، چونکە پێی وایە “شوێنێکی گرنگه و هێمای شوێنە گەشتیارییەكانى کۆنی قەزاى دوبزه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن