پستگیری لە چی دەکات؟

سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و رێکخراوی “ETTC” یاداشتێکیان واژۆ کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دیوانی پەرلەمانی كوردستان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنێک لەنێوان سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و ڕێکخراوی ETTC ئیمزا کرا، ئەم رێککەوتنە هەوڵدەدات تواناکانی دامەزراوەیی پەرلەمان بەهێز بکات و پشتگیری کاری پەرلەمانتاران بکات.

یاداشتنامەکە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە هۆڵی پەناگیری پەڕلەمان واژۆکرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پەڕلەمانی کوردستان، ئەردەلان محه‌مەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان  و شاندەی هاوتیمی، ئامادەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بوون لە بواری چالاکی و خولی راهینان لەنێوان سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوی “ETTC” سەنتەری تەکنەلۆجیا و راهێنانی ئەوروپی.

پەیوەندی و هاوکاریی نێوان پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوی “ETTC” سەنتەری تەکنەلۆجیا و راهێنانی ئەوروپی، لەلایەن فوئاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پەڕلەمان لەڕابردوودا بەرزنرخێندراوە، هیوای بەوە بووە، پەیوەندییەکان لە بواری هاوکاریی پەرلەمانیدا زیاتر گەشە بکەن.

وەک بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پەڕلەمانی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە فەسیبووک نوسیوویەتی، رێککەوتنەکە هەوڵدەدات تواناکانی دامەزراوەیی پەرلەمان بەهێز بکات و پشتگیری کاری پەرلەمانتاران بکات.

“ETTC” رێکخراوێکی قازانج نەویست و ناحکومییە و بنکەکەی لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانە، لە شوباتی 2009 دامەزراوە (لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە کرایەوە)، و بەستراوەتەوە بە رێکخراوێکی ناحکومی ئەڵمانی.

پێکهاتەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی (VTC)ی هەیە، کە دوای ساڵێک دەستی پێکردووە، بنکەیەکی ناوخۆییە بەڵام ئاڕاستەی نێودەوڵەتییە، لە حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە، و بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، کۆمەڵێک ئەرک ئەنجام دەدات، لە بوارەکانی وەک بنیاتنانی توانا، راهێنان و یەکگرتن، بەرەوپێشبردنی کار.

پەرلەمان و سەرۆكەكەی وتەبێژیان نییە

پەرلەمان و سەرۆكەكەی وتەبێژیان نییە

پەرلەمان و سەرۆكەكەی وتەبێژیان نییە

پەرلەمان و سەرۆكەكەی وتەبێژیان نییە