ئەنجامى زانکۆلاین
وردەکارى وەرگرتن و وەرنەگرتنى دەرچوان بە ژمارە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامى زانکۆلاین راگەیەندرا و 51 هەزار و 43 دەرچووى ئەمساڵ و ساڵانى رابردوو وەرگیراون.
وردەکاریى ئەنجامى زانکۆلاین بە ژمارە
ژمارەى دەرچووان بەم شێوەیە بووە:
دەرچوانى زانستى: 42 هەزار و 257
دەرچوانى وێژەیى: 13 هەزار و 826
دەرچوانى خوێندنگەى نێودەوڵەتى: 570
دەرچوانى پیشەیى: 1327
کۆی گشتى: 57 هەزار و 980
پێشەکەشکاران بۆ زانکۆ لاین:
45 هەزار و 717 پێشکەشکار، دەرچووى ساڵى 2025 بوون.
8 هەزار و 561 پێشکەشکار، دەرچووى ساڵانى پێشوو بوون.
کۆى گشتى پێشکەشکاران بۆ زانکۆلاین وێژەیى و زانستى:
54هەزار و 278 پێشکەشکار.
کۆى گشتى وەرگیراوان: 50 هەزار و 826 دەرچوو.
44 هەزار و 333 وەرگیراو دەرچووى ئەمساڵ بوون.
6523 وەرگیراو هى ساڵانى رابردوو بوون.
97%ـى پێشکەشکاران وەرگیراون.
3%ـى پێشکەشکاران وەرنەگیراون کە ژمارەیان 1378 دەرچووە.
14 هەزار و 731 کورسى بە بەتاڵى ماوەتەوە و ئەو 3%ـى بەهۆى کێشە لە پڕکردنەوەى فۆڕم وەرنەگیراون، دووبارە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن و بەشێک لەو کورسییە بەتاڵانە پڕبکەنەوە.
دەرچوانى پیشەیى:
1049 کۆى پێشکەشکارانە
863 پێشکەشکار وەرگیراون
186 پێشکەشکار وەرنەگیراون
503 دەرچوو داواکارییان پێشکەش نەکردووە
دەرچوانى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان:
1368 کۆى دەرچوانە، لە چەند رۆژى داهاتوودا فۆرمى زانکۆلاین بۆیان کارا دەکرێت و دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ ئەو کورسیانەى بە بەتاڵى ماونەتەوە.
پەڵپگرتن:
لەمڕۆوە، دەرگاى پەڵپگرتن کراوەتەوە و یەک هەفتە کراوەیە و وەرگیراوان و وەرنەگیراوان دەتوانن لە ماوەى یەک هەفتەدا پەڵپ بگرن.
دەستپێکردنى دەوانى فەرمى:
26.10.2025، وەرگیراوان یەکەم رۆژى دەوامى ساڵى نوێنى خوێندنى باڵایانە و دەبێت لەو ماوەیەدا پەیوەندى بەو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون.
ئەنجام:
کۆى گشتى وەرگیراوان: 51 هەزار و 725 کەسە بەسەرجەم بەش و دەرچوانى ئەمساڵ و ساڵانى رابردوو.
دەرچوانى ئەمساڵ: 45 هەزار و 43 دەرچویان، وەرگیراون.
دەرچوانى ساڵانى رابردوو: 6 هەزار و 682 دەرچویان، وەرگیراون.