له گه‌زنه‌ى هه‌ولێر
بارهەڵگرێک خۆی بە ژنێکدا کێشا و کوشتی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه ژنێك كه بارهه‌ڵگرێك خۆی پێدا کێشا، گیانى له‌ده‌ست دا، ته‌رمه‌كه‌شی دواى پزیشكى دادى راده‌ستى كه‌سوكارى كراوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه، ئەمڕۆ دووشەممە له‌كاتژمێر نزكى 3:00ـى داوى نێوه‌ڕۆ لەسەر رێگای هەولێر بۆ دهۆک لە نزیک گوندی گەزنە روویداوە.
هەیسەم رەشید، شایەدحاڵى رووداوه‌كه بە 964ی وت، لە نزیکی رووداوەکە بووه و بینیویه‌تى كه بارهەڵگرێک خۆی بە ژنێکدا ده‌كێشێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ژنه‌كه ته‌مه‌نى 25 ساڵ بوو.
وتیشی “شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كه خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد”.
لای خۆیه‌وه، ئارام نەجات بەڕێوه‌بەری پزیشکی دادیی هەولێر بە 964ـی وت، تەرمەکە هاتە پزیشکی دادی و توێکاری بۆ ئەنجامدرا، دواتر راده‌ستى خانەوادەکەی کراوەتەوە
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێكی پابه‌ندكرد سه‌وزایی و شۆسته‌كان چاكبكاته‌وه