ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن روشد له به‌غدا كۆنتڕۆڵ كرا
نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه
ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن روشد له به‌غدا كۆنتڕۆڵ كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی به‌غدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئه‌و ئاگره‌یان کۆنتڕۆڵ کرد، کە لە ناو نەخۆشخانەی ئیبن روشد لە بەغدا كه‌وته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە سەرکەوتوویی ئاگرێکیان کۆنتڕۆڵ كرد، كه لەناو نەخۆشخانەی دەروونیی ئیبن روشد لە بەغدا كه‌وته‌وه و به ماوەیه‌كی پێوانەیی و بە پیشەیی بەرز، هاوکات لە هەمان کاتدا پرۆسه‌ی رزگارکردن و چۆڵکردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌نجام دا و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بوو.
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرگریی شارستانی داوای لێکۆڵینەوەی کردووە و بانگهێشتی شاره‌زایانی به‌ڵگه‌ی تاوانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، بەپێی رێکارە یاساییە دامەزراوەکان دیاریی بكه‌ن.