"لە ساڵی 2024  هەزار و 518 کەس لە سێدارەدراون "

داوا دەکرێت عێراق هاوشێوەی کوردستان بڕیاری لەسێدارەدان جێبەجێ نەکات

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی لەسێدارەدان، لە باخچەی شەهید مارف بەرزنجی لە کەرکوک گردبونەوە و داوا دەکەن بڕیاری لەسێدارەدان لە عێراق هاوشێوەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکرێت.

هەرچەندە لە ساڵی 1977 لە کۆنگرەی ستۆکهۆڵم یەکەم هەنگاو نرا بۆ راگرتنی بڕیاری لە سێدارەدان بەڵام تاکو ئێستا 54 وڵات ئەو هەنگاوەی جێبەجێ نەکردووە، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
چالاکوانی مەدەنی چێنەر سیروان بە 964ـی وت، “بەداخەوە لەم دوو ساڵە ئامارەکان لە هەڵکشاندایە و ئامارەکان بۆ لە 32٪بەرزبووەتەوە، خۆشبەختانەش بڕیاری لە سێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە عیراق جێبەجێ دەکرێت، بۆیە داوا دەکەین نەمینێ.

کاروان عەبدولڕەحمان رێکخەری گردبوونەوەکە، بە 964ـی وت، ئێمە وەك رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ساڵانە لە رۆژی 10.10 لە دژی بڕیاری لە سێدارەدان گرد دەبینەوە.

وتیشی، لە ساڵی 2024 لەو وڵاتانەی بڕیارەکەیان جێبەجێ نەکردووە، هەزار و 518 کەس لە سێدارەدراون، ئەو ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی 2023 لە سەدا 32 بەرزبووەتەوە کە هەزار و153 کەس بووە.

كاروان دەڵێت، کۆی گشتیی بڕیارەکانی لەسێدارەدان لە ساڵی 2023 لە 52 وڵات دەرچووە و لە 16 وڵات ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی دادوەرەکەی کەرکوک دەرچوو

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی دادوەرەکەی کەرکوک دەرچوو