تایبەتمەندییەكانی چین؟

سامسۆنگ گەلاكسی 17ی بەرهەم هێنا

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی M17 راگەیاند، كە كۆمپانیاكە پێی وایە لە ریزی باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئاستی مامناوەند دەبێت.

مۆبایلەکە خاوەنی جەستەیەکی IP54 بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات، قەبارەکەی 164.4 x 77.9 x 7.5 ملم و کێشی 192 گرامە، هەروەها بە شووشەی (گۆریلا گلاس ڤیکتوس) پارێزراوە، کە بەرگری لە شوخت و خراپبوون دەکات.

جگە لەوە شاشەكەی بە قەبارەی 6.7 ئینجی Super AMOLED بە روونی 1080/2340 پێکسڵ و رێژەی نوێبوونەوەی 90 هێرتز و چڕی پێکسڵەکانی نزیکەی 385 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا و رووناکی 1100 نیت.

ئامێرەکە سیستەمی ئەندرۆیدی 15 بە One UI 7 و پڕۆسێسەری Exynos 1330 و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Mali-G68 MP2 و رامی 4/6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128/256 گێگابایت بەکاردەهێنێت، کە دەتوانرێت لە رێگەی microSDXC فراوانتر بکرێت.

کامێرای سەرەکی کامێرای سێ عەدەسەی (50 + 5 + 2) مێگاپێکسڵە، لەگەڵ عەدەسەی ماکرۆ و ئۆڵتراواید.

لە تایبەتمەندییەكانی دیكەی مۆبایلەكە، کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵە. مۆبایلەکە خاوەنی دوو شوێنی سیمکارت و دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و NFC و GPS و پاترییەکی 5000mAh لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرا 25W.