لە سنووری بنەسڵاوە

گەڕەکێکی نوێ لە هەولێر ئاوەدان دەکرێتەوە 

964+

توانا نەقی

گەڕەکێکی نوێ لە سنووری بنەسڵاوەی هەولێر ئاوەدان دەکرێتەوە و لەلایەن شارەوانیەوە خزمەتگوزاری پێدەگەیەنن و ئێستا دەست کراوە بە دانانی سەرەبلۆک لە گەڕەکەکە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، له‌ چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پڕۆژە خزمه‌تگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گه‌ڕه‌كه‌ نوێكانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دەستکرا بە پڕۆژه‌ی دانانی سەرەبلۆک لە گەڕەکی گه‌ڕه‌سۆری سنووری قەزای بنه‌سڵاوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی قەزاکە سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و‌ وەک قۆناغی یەکەم بریتییه‌ له‌ دانانی سەرەبلۆک بۆ بەشێکی زۆری زه‌وییه‌كانی نەخشەی کەرتی گەڕەکەکە.