لە سۆران

هاوڵاتییەک لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتە خوار و گیانی سپارد

964+

ئاکام غەفور – سۆران

هاوڵاتیەکی دانیشتوی شاری سۆران، لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی سپارد.

ئەو کەسە، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایتی کارەبای سۆران بووە، خێزاندارە و تەمەنی 48 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی سەروچاوە بووە لە سۆران، لە کاتی کارکردن لە خانوەکەی خۆیدا، لەسەر بان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

د. بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964ـی وت، “ئەو کەسە هێنرایە فریاکەوتنی ئاشتی، ئەوەی لە توانای کارمەندان و دکتۆرەکاندا بوو، بۆیان کرد، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت”.

وتیشی، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەمان رادەستی پزیشکی دادی سۆران و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری