162 کیلۆمەترە

پڕۆژەى رێگاى کەرکوک- بەغدا؛ 88%ـى کارەکانى تەواو بووە

964+

وریا فەتاح

پارێزگاى کەرکوک بڵاوى کردەوە کە بەشی رێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان، پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگاوبانی بەغداد – کەرکوک بەدەستهێناوە، کە 162 کیلۆمەتر لە پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە کە 88%ـى کارەکانى تەواو بووە.

پارێزگای کەرکوک دەشڵێت: کارەکانی پڕۆژەکە چەندین قۆناغی گرنگی بڕیوە کە لە سێ چین پێکهاتووە، لەسەر رێگای نوێی گەڕانەوە (سایدی هاتنەوە بۆ کەرکوک) بە درێژایی 46 کیلۆمەتر لەنێوان ناوچەی ئینجانە و قەزای دوزخورماتوو بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە.

“دەروازەکانی چوونە ژوورەوە لە ناوچەکانی سلێمان بەگ، ئامەرلی، دوزخورماتوو و مەفتول فراوانکراون، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی زیاتر بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل دابین دەکات”، پارێزگاى کەرکوک وا دەڵێت.

ئاشکراشى دەکات، کارکردن لەسەر رێگای دەرەوەی شار بە درێژایی 58 کیلۆمەتر لەنێوان دوزخورماتوو و کەرکوک تەواو کراوە کە لەم بەشەدا، 12 کیلۆمەتر بە پانیی 12 مەتر فراوان کراوە و دەروازەی باکووری دوزخورماتووش دەگرێتەوە.

لەبارەى کارەکانی بەشی سێیەمی پڕۆژەکە، لەسەر هێڵی گەڕانەوەی نوێی نێوان دوزخورماتوو و کەرکوک، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بە درێژایی 58 کیلۆمەتر لە تەواوبووندایە، دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی قیرتاوکردن و رووپۆشکردنەوە بە چینی پۆلیمەر، تەنها 5 کیلۆمەتری ماوە، تیمەکان چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لابردنی بەربەستەکانن بۆ تەواوکردنی ئەم بەشە و دەستپێکردنی کارەکانی دانانی هێماکانی هاتوچۆ، هێڵکاری شەقام و تەواوکارییەکانی تر”.

کێشەى بارهەڵگران بۆ ناو کەرکوک چارەسە بوو

کێشەى بارهەڵگران بۆ ناو کەرکوک چارەسە بوو