له‌هه‌موو وه‌رزه‌كان خێری خۆى ده‌كات
متمانه 15 ساڵه مام قاسمی كردووه‌ته خێرخوازێكی متمانه پێكراو
964+
رێباز خدر – هەولێر
ماوه‌ى 15 ساڵه پیاوێكی ریش سپی له به‌حركه بووه‌ته جێگه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكى خواپێدا و سه‌رمایه‌داران، پاره‌ى پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى بۆ ماڵه هه‌ژار و بێباوكه‌كان بكڕێت.
پیاوه‌كه، ناوى قاسم یوسف ناوسراو بە مام قاسمه، دانیشتووی قەزای بەحرکەیە تەمەنی 52 ساڵە.
مام قاسم به 964ـى وت “ته‌نیا له‌پێناوى خودا ئەم کارە دەکەم ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌من رازی بێت من هیچی ترم ناوێت”.
کارە خێرخوازیەکانى ئه‌م پیاوه لە هەموو وەرزەکانی ساڵە، لە هاوین فێنککەرەوە و لە زستان زۆپاو نەوت و لە جەژنەکانیش گۆشت و پێداویستی جەژن بۆ ئه‌و خێزانانه دابین دەکات.
ئارام مستەفا، خاوەنی ئه‌و دوکانه‌یه كه مام قاسم به‌رده‌وام جلوبه‌رگی لێده‌كرێت، دەڵێت، من شاهێدی دەدەم کە مام قاسم پیاوێکی راستگۆ و دەستپاکە، کە ماوەی چەندین ساڵە لای ئه‌وان پێداویستی بۆ ماڵه هه‌ژاره‌كان دابین ده‌كات.
وتیشی “رۆژانە نزیکە 60 خێزان سەردانی دوکانەکەم دەکه‌ن و مام قاسمیش خۆی ئامادە دەبێت لەگەڵیان تاکو هەموو پێداویستیەکانیان وەردەگرن”.
پێداچوونەوە : فەرهاد حەسەن