گرافیک؛ 964+
ئاماری نوێ له نوسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکان
زیاتر له 2700 منداڵى ئێزدى بێباوك ماونه‌ته‌وه و 325 هه‌زار كه‌سیش له‌ده‌ره‌وه‌ى شنگال ده‌ژین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی نوێترین ئامار كه نوسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکان بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیاتر له دوو هه‌زار و 700 منداڵى ئێزدى بێباوك ماونه‌ته‌وه و زیارت له 325 هه‌زار كه‌سیش له كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ى شنگال ده‌ژین.
نوسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکان له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زرا، به‌مه‌به‌ستى به‌هاناوه‌چوون و رزگاركردنى ئه‌و ئێزدییانه‌ى له‌ئه‌نجامى كۆمه‌ڵكوژى داعش بێسه‌روشوێن بوون.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ئامارى نوێیان بۆ ئه‌و كار و چالاكیانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوودا ئه‌نجامیان داوه.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا ئەوەی به‌فه‌رمى له‌لامان تۆمارکراوە زیاتر لە پێنج هه‌زار ئێزیدی کوژراون، دوو هه‌زار و742 منداڵ بێ باوک ماونه‌ته‌وه، 93 گۆڕی بەکۆمەڵیش دۆزراونەتەوە”.
به‌پێی ئاماره‌كه كه ورده‌كارییه‌كه‌ى بۆ 964 نێردراوه، ژمارەی بێسەروشوێن و رفێنراوەکانی ئێزدی شه‌ش هه‌زار و 417 کەسن، لەو ژمارەیە سێ هه‌زار و 548 ژن و جوو هه‌زار و 869 پیاون، سێ هه‌زار و 585 کەس ئازاد کراون، له‌وانه‌ش هه‌زار و 211 ژن، 339 پیاو، هه‌زار و 74 منداڵی کچ و 961 منداڵی کوڕ.
سه‌باره‌ت بەو کەسانەش کە رفێندراون و لەلایه‌ن چەکدارانی داعش کوژراون و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە 274 روفات بووه، تیایدا 37 ژن و 237 پیاو، به‌ڵام ئه‌و رفێندراوانه‌ى تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه بریتین له دوو هه‌زار و 558 کەس، لە ناویان هه‌زار و 225 ژن و هه‌زار و 333 پیاو.
هه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره نوێیه‌ى نوسینگەی رزگاربوانی ئێزدی، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانەی رزگاریان بووە و لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن 135 هه‌زار و 860 کەس و 189 هه‌زار و 337 کەسیش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و دەرەوەی کامپەکان نیشتەجێنه.