سزا دران و کارەبایان بڕدرا

ژمارەیەک دوکاندار لە سلێمانی دەستکاری سەعاتی کارەباکەیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

لە سلێمانی ژمارەیەک دوکاندار دەستکاری سەعات و پێوەری کارەبای دوکانەکانیان کردووە، تیمەکانی کارەبا پێیانزانی و کارەباکەیان لێبڕین.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 9.9.2025 لیژنەی دەست تێوەردان (تلاعب)ـی یەک لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات بە هاوکاری کارمەندانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار لە هەڵمەتێکدا پشکنینیان بۆ، هەردوو شەقامی پیرەمێرد و گۆران کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو دوو گوزەرە، ژمارەیەک دوکان سزا دراون و کارەباکانیان بڕدراوە، لەبەر ئەوەی دەستکاری پێوەری کارەباکانیان کردووە.

کارەبا سلێمانی و دەوروبەری دەخرێتە ژێر فشارەوە

کارەبا سلێمانی و دەوروبەری دەخرێتە ژێر فشارەوە

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیە...

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیەندرێ