كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر:

“هەوڵدەدەین هەڵومەرجی كاركردنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە كوردستان و عێراق باشتر بكەین”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، كاردەكەن بۆ ئەوەی هەڵومەرجی كاركردنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە كوردستان و عێراق باشتر بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 لە ئیڤێنتێكی تایبەتدا لە هوتێل دیڤان لە هەولێر، كە 964یش بانگهێشت كرابوو، ناساندن بۆ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكا كرا و شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمریکاش، كە سەردانی هەولێریان کردووە بەشداربوون، شاندەكە لەلایەن ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکرێت.

ئیڤێنتەکە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکا – کوردستانەوە رێکخرابوو، لە وتەیەک کە لۆتس پێشکەشی کرد، وتی نوێنەرانی زیاتر لە 30 کۆمپانیای ئەمریکی هاتوون و بە نیازی وەبەرهێنان لە چەندین کەرتی جیاواز لە هەرێمی کوردستاندا بكەن.

دواتر کونسوڵی نوێی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، وێندی گرین لە وتەیەكدا باسی لەوە کرد، هەوڵدەدەن هەلومەرجی کارکردن بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کوردستان و تێکڕای عێراق باشتر بکەن.

هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی کوردستان سەفین دزەیی، ئاماژەی بەوەدا لە داهاتوودا، چ کۆتایی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو، شاندێکی وەبەرهێنەران و بازرگانانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمریکا دەکەن، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا.

کونسوڵى نوێى ئەمریکا: بەمنزیکانە باڵەخانە نوێیەکەمان ...

کونسوڵى نوێى ئەمریکا: بەمنزیکانە باڵەخانە نوێیەکەمان دەکەینەوە