پزیشکێک باسی بارودۆخیان دەکات

منداڵانی غازخۆر؛ لە شڵەژانی دەروونییەوە بۆ ئومێدی چاکبوونەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەیەکە گەڕەکی تۆبزاوای هەولێر خەڵکی بە چیرۆکی دوو منداڵی کوڕ سەرسام و نیگەران کردووە، یەکێکیان تەمەن 10 ساڵ و ئەوی تر 13 ساڵ، کەوتبوونە سەر غاز هەڵمژین و بە تەواوی ژیانیان گۆڕابوو، قسەیان نەدەکرد، تەنیا چەند وشەیەکیان دووبارە دەکردەوە و پەیوەندییان لەگەڵ دەوروبەردا نەمابوو،سەیرتر ئەوە بوو، دیوارەکانی ماڵەکەیان پڕکردبوو لە وێنەی کۆتر و کەروێشکی سەیر، ئەمەش وای کردبوو خەڵک بڵێن سیحر و جادوویان لێکراوە.

دوای بەدواداچوونی 964 بۆ ئەم حاڵەتە، رێدار محەمەد، پسپۆڕی دەروونی، بە 964ـی وت، ئەم منداڵانە حاڵەتی “سایکۆسیس”ـیان هەیە کە شڵەژانی دەروونیی دەگمەنە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیحر و جادووەوە نییە وەک ئەوەی لەناو خەڵکدا باس دەکرێت.

وتیشی، ئێستا منداڵەکان لە نەخۆشخانەی دەروونی لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان و حاڵەتییان روو لە باشبوونە. هەرچەندە ناتوانرێت هۆکارێکی دیاریکراو بۆ تووشبوونیان دیاری بکرێت، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە کۆمەڵێک هۆکار وەک ژینگە، خێزان، و فاکتەری تری کۆمەڵایەتی دەکرێت رۆڵیان لە سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتەدا هەبووبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە وێنەکانی سەر دیوارەکان، دەکرێت دەربڕینێک بووبن بۆ ئەو جیهانە ناوەکییەی کە منداڵەکان تێیدا ژیاون، نەک ئاماژە بێت بۆ هیچ هێزێکی دەرەکی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

473 ملیۆن منداڵ لەو ناوچانە دەژین کە ئاڵۆزى و شەڕیان تێد...

473 ملیۆن منداڵ لەو ناوچانە دەژین کە ئاڵۆزى و شەڕیان تێدایە