وەزارەتی بازرگانیی کوردستان:

هەرێم و بەغدا لەسەر سیستمی (ئەسیكودا) رێککەوتن

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەسەر سیستمی (ئەسیكودا) رێككەوتن، كە لە ماوەی رابردوو یەكێك بووە لە كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا و بازرگان و كۆمپانیاكانی كوردستان كێشەی زۆریان هەبووە و زەرەمەند بوون.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ بڵند محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، نوێنەرانی وەزارەتى ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و بەڕێوەبەری کونتڕۆڵی جۆری، لەگەڵ هاوتاكانيان لە حکومەتی عێراق و سامى سودانی راوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ کۆبوونەوە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک، کە لە نێوان هەرێم و بەغدا لە بارەی کۆمپانیاکانەوە هەبوون.

هەروەها هاتووە، “یەکێک لەو بڕیارانە کە لە کۆبوونەوەکەدا درا و رێکەوتنی لەسەرکرا سیستمی ( ئەسیكودا)بوو، كە ئەم سيستمە لە ماوەكانى رابردوو يەكێك بوو لە كێشە و ناكوكيیەكانى نێوان هەردوولا و بازرگان و كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ئەو ناكۆكیيانەیان دەدا و راستەوخۆ كاريگەریى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابووریى كوردستان هەبوو.”

“لە رێكەوتنەكەدا بڕيار دراوە بە بەكارهێنانى ژمارەى بازرگانى كۆمپانياكان ( UEN )  كە پێكهاتووە لە چواردە ژمارەى بێ هاوتا و بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشداریكردن لە سيستمى ( ئەسيكودا ) و بۆ لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج ( هويەى ضريبى ) نابێت و لەگەڵ چارەسەر كردنى ئەم كێشەيە كۆمپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆيان بە شێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن “، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.

سیستمی ئەسیكودا چییە؟

لە بارەی ئەو سیستمەوە تۆڕی 964 پرسیاری لە زیرەكیی دەستكرد و بەم جۆرە وەڵامی دایەوە:

سیستمی ئەسیكودا گومرگی (ASYCUDA) بریتییە لە پرۆگرامێکی کۆمپیتەری نێودەوڵەتی کە لەلایەن کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) پەرەی پێدراوە، ئەم سیستمە یارمەتی وڵاتان دەدات لە مۆدێرنکردنی رێکارەکانی گومرگی و کارئاسانی بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی.

ئامانجە سەرەکییەکانی سیستمی ئەسیكودا:

·        کارئاسانی بازرگانی: خێراکردنی پڕۆسەکانی پاککردنەوەی گومرگی بۆ هەناردە و هاوردەکردن.

·        زیادکردنی داهات: یارمەتیدانی حکومەتەکان بۆ کۆکردنەوەی باج و رسووماتی گومرگی بە شێوەیەکی کاراتر و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی.

·        سادەکردنی ڕێکارەکان: کەمکردنەوەی کاغەز و پڕۆسە دەستییەکان، گۆڕینیان بە سیستمی ئەلیکترۆنی.

·        کەمکردنەوەی گەندەڵی: بەهۆی شفافیەت و چاودێریکردنی وردی مامەڵەکانەوە.

·        کۆکردنەوەی داتا: دابینکردنی زانیاری ورد و کاتی ڕاستەقینە دەربارەی بازرگانی نێودەوڵەتی، کە بۆ بڕیاردانی ئابووری گرنگە.

چۆن کار دەکات؟

سیستمی ئەسیكودا زانیارییەکانی دەربارەی کاڵا هاوردەکراو و هەناردەکراو لەسەر شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکات. ئەمەش کارئاسانی بۆ شیکردنەوەی دڵنیایی گومرگی، حیسابکردنی باج، و بەڕێوەبردنی خستنەبازاڕ دەکات. بەکارهێنەران، وەک بازرگانەکان، کارگوزارانی گومرگ، و کارمەندانی گومرگ، دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

سوودەکانی:

·        خێرایی: مامەڵە گومرگییەکان بە خێراییەکی زۆرتر ئەنجام دەدرێن.

·        شفافیەت: هەموو لایەنەکان دەتوانن قۆناغەکانی پڕۆسەکە ببینن.

·        پاشەکەوتی تێچوو: کەمکردنەوەی تێچووی کارکردن بۆ بازرگانان و ئیدارەی گومرگ.

·        هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی: یارمەتی وڵاتان دەدات لە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی گومرگ.

زۆر وڵات لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە وڵاتانی تازەگەشەسەندوو، سیستمی ئەسیكودا بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی کارەکانی گومرگییان.

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردووەتەوە

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردووەتەوە