160 رۆژی بۆ دانراوە
دوو دەروازەی سەرەکی بۆ قەزای ئامرلی بناغە دەکرێن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بۆ یەکەمین جارە، دەروازەی شار بۆ هەردوو بەشی باکور و باشوری قەزای ئامرلی لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا دروستدەکرێت و تێچووەکەشى 260 ملیۆن دینارە.
ئەندازیار محمەد فازڵ، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، نزیکەی هەفتەیەکە دەستکراوە بە دروستکردنی دوو دەروازە بۆ قەزای ئامرلی کە بە شێوازێکی تەلارسازی دروست دەکرێت و بڕیارە لە ماوەى 160رۆژدا تەواو بکرێت.
درێژى هەر دەروازەیەکیان 11 مەترە و پێنج مەتر و 10سانتیمەتر بەرزایەتی و بەکۆنکرێت و بەردی حەلان دەنەخشێنرێت.
بە قسەی ئەو سەرپەرشتیارە، لە بەشێکی دەروازەکەدا ژوورێکی تایبەت بۆ پاسەوانی لەسنورەکە دروست دەکرێت، ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکەش 160رۆژی بۆ دانراوە، کە تێچوەکەی بڕی 260 ملیۆن دینارە.
قەزای ئامرلی پێشتر ناحیەیەک بووە سەر بەقەزای دوزخورماتوو، لەدوای رووداوەکانی ساڵی2017 کرایە قەزایەک هاوشێوەی دوزخورماتوو، کە بەدووری 29 کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشووری قەزای دوزخورماتووە لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا