250 کیس زبڵ و خاشاک
دوو گەنج؛ ناوچەیەکى گەشتیارى پاکدەکەنەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
دوو گەنجى ژینگەدۆست، ماوەیەک لەمەوبەر دەچنە ناوچەیەکى گەشتیارى رواندز، دەبینن کە شوینەکە بە دەبەى پلاستک و خاشاک پیسکراوە، بۆیە دواى 10 رۆژ دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکە و هەشت کرێکار لەگەڵ خۆیان دەبەن و شوێنەکە پاک دەکەنەوە.
فەرمان فازڵ، یەکێک لەو ژینگە دۆستانەیە و دەڵێت،” 250 کیسى زبڵمان پڕکرد و شوێنەکەمان بە تەواوى پاککردەوە”.
ئیبراهیم ئیسماعیل کە ژینگە دۆستێکى ترە، داوا دەکات لە گەشتیاران کە چوونە شوێنێک، دواى خۆیان پاکى بکەنەوە و بە پیسى جێى نەهێڵن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح