دەرکردنی کارتی زانیاری لە یەکێک لە نوسینگەکان - وێنە: ئەرشیفی نوسینگەکانی کارتی زانیاری
لە نوسینگەکانی پارێزگای سلێمانی
لە دوو ساڵدا زیاتر لە هەشت هەزار کارتی زانیاری دەرکراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە سلێمانی، هەڵەبجە وە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، توانیویانە لە دوو ساڵی رابردوودا هەشت هەزار و 356 کارتی زانیاری بۆ ئەو خێزانانە دروست بکەن، کە داوایان پێشکەش کردووە.
داتاکە لە رۆژی 21.8.2023 بۆ 21.8.2025 تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025 دەڵێ، دوو ساڵ بەسەر دەست بەکاربوونی بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی تێدەپەڕێت، کە لەماوەی دوو ساڵی دەستبەکاربوونیدا چەندین چالاکی و خزمەتگوزاری زیاتری جێبەجێکردووە.
لە دوو ساڵی رابردوو، 8356 خێزان سودمەندبوون؛
نوسینگەی زانیاری رانیە 1944
نوسینگەی زانیاری ھەڵەبجە 944
نوسینگەی زانیاری قەڵادزێ 760
نوسینگەی زانیاری کەلاری کۆن 784
نوسینگەی زانیاری کەلار 754
نوسینگەی زانیاری کفری 430
نوسینگەی زانیاری کێوەڕەش 505
نوسینگەی زانیاری دەربەندیخان 413
نوسینگەی زانیاری راپەڕین پشدەر 419
نوسینگەی زانیاری شۆڕش 322
نوسینگەی زانیاری پێنجوێن 319
نوسینگەی زانیاری شارەزور 276
نوسینگەی زانیاری چەمچەمال 284
نوسینگەی زانیاری خورماڵ 10
نوسینگەی زانیاری سەیدسادق 192
جگە لە فراوانکردنی مەودای باڵەخانەکەیان بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، بە پێویست زانراوە ھاوکاری کەسانی نەخۆش و بەتەمەن و کەم ئەندامان بکرێت، لە رێگەی پێکھێنانی تیمێک کە سەردانی ماڵەکان بکات و لەلایەن ئەو تیمەوە سەرجەم کاروبارە یاسایی و ئیدارییەکان لەدەرەوی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ کراون.