بۆیان كۆنتڕۆڵ ناكرێت

شارەوانییەكانی سنوورى سلێمانی كێشەی پاككردنەوەی ناو بازاڕەكانیان هەیە

964+

محەمەد فاتیح

بەهۆی قەرەباڵغییەوە، شارەوانی ناتوانێت وەك پێویست، بازاڕەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پاك بكاتەوە و لە پلانیاندایە بەرنامەیەك داڕێژن بۆ ئەو مەبەستە.

عەبدولحەمید رەشید، ئەندازیارى سەرپەرشتیار لە بەشى ژینگە، لە سیمینارێكدا، كه له هۆڵى کۆبوونەوەکانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بەڕێوچوو، روونیكردەوە، دەبێت كاری كۆمپانیاكانی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاك و شارەوانییەكان رێكبخرێتەوە و باشتر بكرێت بە شێوەیەك، كە كاری شارەوانییەكان و كاری گشتی، لەگەڵ كۆمپانیا و نوێنەرەكان بەیەك ستاف و بەیەك شێوە كار بكەن.

دەشڵێت، “بە زۆری كێشەكانمان ناو بازاڕەكانە، لەبەر ئەوەی كارێكی زۆری تێدایە و خەڵكێك و ئۆتۆمبێلێكی زۆر رووی تێدەكەن، بۆیە بەردەوام رێگرن لەكاری ئێمە و ناتوانین بەشێوەیەكی پێویست پاكی بكەینەوە”.

“بە نیازین بەرنامەیەك داڕێژین و كاری لەسەر بكەین، بۆ ئەوەی بتوانین بەهەمان شێوەی ماڵان، بازاڕەكانیش پاك بكەینەوە”.

رۆژانە لە سلێمانی ١٣٠٠ تۆن پاشماوە فڕێدەدرێت

رۆژانە لە سلێمانی ١٣٠٠ تۆن پاشماوە فڕێدەدرێت