دیمەنێکی ئاگرەکە پلاتفۆرمی "X" ی عومه‌ر ترامان پارێزگاری چاناكاڵه وەرگیراوە.
فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر و 900 تیم خه‌ریكن
به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له پارێزگایه‌كى توركیا 7 گوند چۆڵكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ى ناوچه‌كانى نزیك نیمچه دورگه‌ی گالیپۆلی توركیاى گرتووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فه‌رمانی چۆڵكردنی حەوت گوندی له‌و ناوچه‌یه ده‌ركرد، چونكه ده‌ڵێن، به‌هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی ئاگره‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاگر له سنوورى پارێزگای چاناكاڵه له باكوری رۆژئاوای توركیا كه‌وته‌وه و به‌هۆی بای به‌هێزه‌وه به‌خێرایی له به‌رزاییه‌كانی ته‌نیشت گالیپۆلی بڵاوبۆوه.
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه تاوه‌كو ئێستا 12 فڕۆكه و 18 هێلیكۆپته‌ر و 900 تیمی ئاگركوژێنه‌وه به‌شدارن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان.
عومه‌ر ترامان پارێزگاری چاناكاڵه، له پلاتفۆرمی “X” نوسیویه‌تی، “وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی 251 كه‌سمان له دانیشتوانی حەوت گوند گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان”.
له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له نزیك شاری ئه‌سكیشه‌هیر له رۆژئاوای توركیا، 10 پارێزه‌ری دارستان و تیمی فریاگوزاری گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی سیسته‌می زانیاری ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌وروپا، توركیا له‌مساڵدا 192 جار ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه زیاتر له 110 هه‌زار هێكتاری گرتووه‌ته‌وه.