شەقامێك و گەرەكێك بەیەكەوە دەبەستێتەوە
شارەوانیی سلێمانی بۆ 964: یەكتربڕی تۆفیق وەهبی ئەمساڵ تەواو دەكرێت
964+
محەمەد فاتیح
كارەكانی پڕۆژەى یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە شاری سلێمانی، گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بە تەواوبونی، رۆژهەڵاتی سلێمانی بە رۆژئاوای سلێمانی دەبەستێتەوە.
یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، لە ساڵی 2024 بەردی بناغەی دانرا و دەستكرا بە كاركردن لە پڕۆژەكەدا و 12 ملیار دینار بودجەى بۆ تەرخانكراوە.
زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی وت، وابڕیارە لە كۆتایی ساڵی 2025، پڕۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە.
پڕۆژەكە بریتییە لە سێ قۆناغ، قۆناغی یەكەم تەواو بووە و شەقامی لاوەكی بوو، قۆناغی دووەم سەری ئەندەر پاسەكەبوو، كە دەكەوێتە سەر بازنەی مەلیك مەحمود، قۆناغی سێیەم كە قۆناغی كۆتاییە و كاری تێیدا دەكرێت، بریتیە لە ئەندرە پاسەكەی ژێرەوە، كە شەقامی سالم بە گەڕەكی چوارچرا دەبەستێتەوە.
بەتەواو بوونی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كەم دەبێتەوە و رۆژهەڵاتی سلێمانی دەگەیەنێت بە رۆژئاوای سلێمانی.