دیمەنێکی کاتی کردنەوەی شوێنی منداڵان ... وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر.
له چاوه‌ڕوانى ته‌واوبوونى مامه‌ڵه‌كانتان بێزار نابن
كتێبخانە و شوێنی یاری منداڵان له‌ناو بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌مه‌ودوا رێ‌یان ده‌كه‌وێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى هه‌ولێر و خاوه‌ن منداڵن، دوودڵ نه‌بن له بێزاربوونى منداڵه‌كانیان كه چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى مامه‌ڵه‌كانتان ده‌كه‌ن، چونكه شوێنێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تایبه‌ت كرا بۆ منداڵان و كتێبخانه‌یه‌كیشی بۆ گه‌وره‌كان لێ كرایه‌وه.
نشینگه‌ى هه‌ولێر بڵاویكرده‌و ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 هه‌ردوو شوێنه تایبه‌ته‌كه‌یان له‌ناو بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشتگه كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوی NTHKـى هۆڵەندی هه‌ستاوه به دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى بەسەر بردنی یاری منداڵان و كتێبخانه‌كه و وه‌كو دیاریش پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى هه‌ولێری كردووه.