"هەولێر لە کەنەدا خۆشترە"
لە کەنەداوە گەڕاوەتەوە هەولێر و چێشخانەیەکی خنجیلانەی کردووەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
خانمێکی دەستڕەنگین دوای 30 ساڵ، لە کەنەداوە گەڕاوەتەوە هەولێر و چێشخانەیەکی خنجیلانەی کردووەتەوە و وەک خۆی دەڵێت، کەلتووری دوو وڵاتی تێکەڵ کردووە.
سەبا کەریم بە ئەسڵ خەڵکی کفرییە، بە زاراوە شیرینە گەرمیانییەکی بۆ 964 دوا و وتی، “جەوی کەنەدا و هەولێر زۆریان فەرقە، بەڵام ئەیرە خۆشترە و حەزم لە کوردستان و میللەتی خۆمە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەنەداش چێشتخانەی هەبووە و دەتوانێ چەندین جۆر خواردنی ئەوروپی و ئیتاڵی و کەنەدیش دروست بکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خواردنە کوردەوارییەکان لێدەنێ.
سەبا کەریم دەشڵێت، موشتەرییەکانی خۆش دەوێ و وەک منداڵەکانی خۆی سەیریان دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری