بە رۆڵی خراپەکار ناسرابوو
ئەکتەری دراما و فیلمە میسڕییەکان کۆچی دوایی کرد
964+
پەری ساڵح
سەید سادق ئەکتەری بەناوبانگی دراماو فیلمە میسرییەکان کە بە رۆڵی خراپەکار ناسرابوو لە تەمەنی 80 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8.8.2025 لوئەی کوڕی ئەو سەید سادق لە هەژماری تایبەتی لە فەیسبوک رایگەیاند، ئێمە هی خوداین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو، پیاوە گەورەکە، باوکم سەید سادق کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند سەید سادق بەشداری لە چەندین بەرهەمی سینەمایی و درامای جۆراوجۆردا کردووە، کە تێیدا بە وێناکردنی خراپەکاران و کەسانی دەرەوەی یاسا ناسرابوو.
سەید سادق، لەدایکبووی ساڵی 1945 لەگەڵ ئەکتەرە دیارەکانی وەک عادل ئیمام و ئەحمەد زەکی و فیفی عەبدە و چەندین کەسایەتی تر رۆڵی بینیوە.