داوای دەستبەکاربوون دەکەن

لە کفری 168 دەرچوو فەرمانی دامەزراندنیان هەیە و بێکارن

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای کفری 168 دەرچوو فەرمانی دامەزراندنیان هەیە و بێکارن، ئەمڕۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و داوای دەستبەکاربوون دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.7.2025، ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرپەرشتیاری ئیدارەکە بەڵێنی دا بەو 168 دەرچووە کە داخوازیەکەیان بۆ دەستبەکاربوون بەهەند وەردەگیرێت و کاری لەسەر دەکات.

“نوێنەری دەرچووەکانی قەزای کفری داوایانکرد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانیان بێت و داواکاری دەستبەکاربوونیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات”، ئیدارەی گەرمیان وا دەڵێت.

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وتویەتی جەخت لە پێویستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ دامودەزگاکانی کفری دەکەنەوە و لە رابردوودا، ئیدارەی گەرمیان چەند جارێک نوسراوی کردووە بۆ دەرچوونی فەرمانی دەستبەکاربوونی ئەو فەرمانبەرانە بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی و تەرخانکردنی موچە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، دەستبەکاربوونی ئەم 168 دەرچووە کفری دواکەوتووە.

گەنجانی نیوە دامەزراوی کفری گردبوونەوە

گەنجانی نیوە دامەزراوی کفری گردبوونەوە