"لە نهۆمی حەوتەم بووە"

هه‌ولێر خێراترین ئاگركوژاندنه‌وه‌ى به‌ سێ خولەك و 20 چركه‌ تۆماركرد

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

به‌رگریى شارستانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ خێراترین ئاگر كوژاندنه‌وه‌ له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان تۆمار بكه‌ن كه‌ زیاتر له‌ سێ خوله‌كى پێچووه‌.

ئەمڕۆ كاتژمێر 4:40ی ئێوارە ئاگر لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی ناز سیتی (شوقەكانی زەكەریا ) تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەر زوو گەیشتنە شوێنی رووداو و بە ماوەی سێ خولەك و 20 چركە كۆنتڕۆلیان كرد.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر به‌ 964ـى وت، وریایی كارمەندەكانیان خێراترە لە رووداوەكان، بۆیه‌ توانیویان به‌و خێراییه‌ ئاگرێك له‌  نهۆمی حەوتەم كۆنتڕۆل بكەن، كە ئەمساڵ لە ئاگری باڵەخانەكان خێراترین كۆنتڕۆڵكردنە.

وتیشی “خێرایی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ى ئه‌مڕۆ جیاوازه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و ئاگرانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین و به‌خێرایی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن”.

پێشتر، كاروان میراوده‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانىی سۆران به‌ 964ـى وتبوو، كه‌ له ‌مانگى 10ـى ساڵى رابردوو توانیویانه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك خوله‌ك و 45 چركه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ناو ماڵێك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه‌ پێیوایه‌ ئه‌وه‌ خێراترین كۆنتڕۆڵكردنى ئاگربێ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌بەرى به‌رگریى شارستانى ئاكرێیش به‌ 964ـى راگه‌یاندبوو، كه‌ رۆژى 28.4.2025 توانیویانه‌ رووداوێكی ئاگركه‌و‌تنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى پیشه‌سازى له‌ ماوه‌ى سێ خوله‌كدا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تاوه‌كو ئێستا خێراترین كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر له‌ هه‌ر...

تاوه‌كو ئێستا خێراترین كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر له‌ هه‌رێم دیار نییه‌ له‌ كوێ بووبێت