لە چەمی خاسی قەزای پشدەر

بەهۆی بەردانەوەی ئاوەوە زیاتر لە دوو ئۆتۆمبێل و چەند گەشتیارێک گیریان خوارد و رزگار کران

964+

ژێوار خدر

شەوی رابردوو بەهۆی بەردانەوەی ئاو لە چەمی خاس چەند گەشتیار و ئۆتۆمبێلێک کە بۆ گەشت و سەیران لەو ناوە بوون گیریان خوارد و دواتر رزگار کران.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش حاڵەتی گیر خواردنی هاوڵاتییان لە چەمی خاس هەبوو، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بەهۆی کەم بارانییەوە، ئاوەکە وشکی کردبوو هاولاتییان بۆ گەشت و سەیران روویان لە چەمەکە کردووە، بێ ئاگا لەوەی ئاوەکە بەڕێژەیەکی زیاتر بەردەدرێتەوە لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە.

وتیشی، لەپڕ ئاستی ئاوەکە بەرز بووەتەوە و بەوهۆیەوەشەوە، زیاتر لە دوو ئۆتۆمبێل و چەند گەشتیارێک لە ناو ئاوەکە گیریان خواردووە و دواتر رزگار کراون.

باسی لەوەش کرد، ئەوان بەردەوام رێنمایی دەدەن بە هاوڵاتییان کە لەو چەمە نزیک نەکەونەوە، چونکە کاتی بەردانەوە و زیاد کاردنی رێهەی ئاوەکە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە دیار نییە و دەکری لە هەر ساتێک دا بێت و ساڵانی پێشووش چەندین جار رووداو و کارەساتی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هاوڵاتییان پابەند نابن بە رێنماییەکانەوە.

پۆلیس: باوەژن و خوشکەکەی لەبەردەم دادوەر دانیان بە کوش...

پۆلیس: باوەژن و خوشکەکەی لەبەردەم دادوەر دانیان بە کوشتنی کچە 11 ساڵانەکەی قەڵادزێ ناوە