کۆمپانیای HKN Energyروونکردەوەیدا

تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و ئەتروش روویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو

964+

ژێوار خدر

تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و ئەتروش لە سنووری قەزای ئامێدی روویدا و کۆمپانیای HKN Energy دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام سەرجەم کارمەندان سەلامەتن

کۆمپانیای  HKN Energy رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 نزیکی کاتژمێر 7:00  رووداوێکی تەقینەوە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ روویدا و پشتڕاستیکردەوە، سەرجەم کارمەندان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێکی برینداربوون تۆمار نەکراوە.

دەشڵێت، بەهۆی تەقینەوەکە ئاگر لە کارگەکە کەوتووەتەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

روونیشیکردەوە، هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکە و دەستنیشانکردنی زەرەر و زیانەکان .

مەترسن؛ درۆن نییە و یارى ئاگرینە

مەترسن؛ درۆن نییە و یارى ئاگرینە