هیچ لایەنێکی فەرمی پشت راستی نەکردووەتەوە
دەنگۆی کوژرانی هاونیشتیمانیەک هەیە لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ
964+
ئاکام غەفور- سۆران
بێ کارەبایی بەم چلەی هاوینە، دانیشتووانی بەشێک لە ناوچەکانی سنوری سۆرانی هێنایە سەرشەقام و گرژوئاڵۆزی لێکەوتەوە.
درەنگانی ئەمشەو پردی هامڵتۆن لەلایەن دانیشتووانی شارەدێی وەرتێوە دادەخرێت، بەهۆیەوە گرژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت و دەنگۆی کوژران و برینداربوون هەیە، بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی پشت راستی نەکردووەتەوە.
پەیامنێری 964 لە زاری شایەتحاڵەکانەوە، باس لە گیان بەخشینی هاونیشتمانیەک دەکەن بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح