له 3000 ـه‌وه بۆ 6000 دینار
كه‌مبارانى ئه‌مساڵ نرخى “كا”ـى دووقات گرانكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ نرخى “كا” به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گران بووه، به‌راورد به ساڵى پار دووقات به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكتره‌كه‌شی بۆ كه‌مبارانى ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گۆران حه‌سه‌ن، یه‌كێك له كافرۆشه دیاره‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه به 964ـى وت كه‌مبارانییه‌كه‌ى ئه‌مساڵ كارگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دروت كردووه، به‌ڵام له سنوورى وارقوڕنه باشتره.
وتیشی “ئه‌مساڵ نرخى دوو فه‌رده كا به شه‌ش هه‌زار دیناره، به‌ڵام ساڵى پار نرخه‌كه‌ى ته‌نیا سێ هه‌زار دینار بوو”.
رۆژانه لانیكه‌م هه‌زار و 600 فه‌رده كا داده‌گرن و ده‌یفرۆشن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه زۆربه‌ى “كا”كه‌یان ده‌نێرن بۆ ناوچه‌كانى ئیداره‌ى سۆران، دهۆك، كه‌ركوك، دوبز و شاره‌زوور ده‌نێرن.