له گوندێكى ناحیه‌ى بێتواته
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه 80 سەرگیسک و نزیکەی 40 مریشک سووتان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووره‌كه‌یان هه‌بووه به‌هۆیه‌وه ژماریه‌كى زۆر په‌له‌وه‌ر و ماڵات سووتاون.
رووداوه‌كه له كاتژمَر 4:00ـى عه‌سرى ئه‌مڕۆ، لە گوندی بەڕۆژەی سەر بە ناحیەی بێتواتە له‌ماڵى هاوڵاتییه‌ك به‌ناوى عه‌دنان مه‌حمود محه‌مه‌د روویداوه.
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه، 80 سەرگیسک و نزیکەی 40 مریشک و 20 قەل سوتان.
به‌رگرى شارستانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئاگره‌كه لەناو تەویلەیەکی داخراودا كه‌وتبووه‌وه، دوای ئەوەی تەواوی ئاگرەکە کۆتایی پێدێت ئەوکات پەیوەندیان بە تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوەوە كردووه.
هۆکاری ره‌وداوى ئاگركه‌وتنه‌وەکە بەهۆی دروستبونی شۆرتی کارەباوه بووه كه كاره‌باكه لە وزەی خۆر دروستكراوه.