"ئەم دوو رۆژە پڕوکێنەر دەبێت"

گەرما لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما رووی  لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و بەقسەی شارەزایەکی کەشناسی ئەم دوو رۆژە لە گەرمیان، بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت و دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “ئەم شەپۆلە گەرمایە دوو رۆژە لە زەریای ھندییەوە ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان و ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەرماکەشدا رێژەی شێ بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وادەکات زیاتر ھەست بە گەرماکە بکرێت”.

“پلەکانی گەرمی لە گەرمیان ئەمڕۆ و سبەینێش دەگاتە 51 پلەی سیلیزی و ئەمەش نیوە کوڵان تێدەپەڕێنێت و پڕوکێنەر دەبێت”، محەمەد کەمال وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ئەم ھەفتەیەش چەند شەپۆلێکی دیکەی گەرما دێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان رۆژانە لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 4ـی عەسر لەماڵەوە بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو، نەیەنە دەرەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن ...

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن روو لە هەرێم دەکات

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50