لە سنوورى قولە رەیسى
هێرشەکەى سەر کۆرمۆر سیتییەکانى سلێمانى بێ ئاو دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و کەمبووەنەوەى کارەبا، مەترسى بێئاوى لەسەر نۆ سیستى سلێمانى دروست دەبێت.
بەهۆى نەبوونى کارەبا، شەمعەى شێرکوژ کوژاوەتەوە کە ئاو بۆ سیتییەکانى سنوورى قولەرەیسى دابین دەکات.
نزار فایەک کە شۆفێرى تەنکەرێکى ئاوە، بە 964 ـى وت،”بەهۆى نەبوونى کارەبا، ناتوانین لە شەمعەکەوە ئاو بگوازینەوە بۆ ستییەکان کە نۆ سیتى سنوورى قولەرەیسى لەم شەمعانەوە ئاو وەردەگرن”.
ئاشکراشى کرد، کۆگاکانى ئاوى سیستییەکان ئەوپەڕى بەشى یەک رۆژ ئاوى کۆگاکراوى تێدایە، بۆیە ئەگەر کارەبا نەیتەوە دانیشتوانى سیتییەکان رووبەڕووى نەبوونى ئاو دەبنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح